هێمن محمد عبدالله؛ لانه صابر محمد
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له به‌كارهێنانی ستراتیجه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشن له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له به‌كارهێنانی ستراتیجه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشن له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا ده‌كۆڵێته‌وه له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له زانینی ئاستی به‌كارهێنانی ستراتیجه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشن له‌لایه‌ن به‌شی كارووباری گشتی له كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فهیسبووكهوه، ئەم توێژینەوەیە لەجۆری توێژینەوە پەسنییەكانە و ڕێگەی (شیكاری ناوەڕۆك)ـی تێدا بەكارهاتووە كه گونجاوه له‌گه‌ڵ بابه‌ت و ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌دا، بڵاوكراوه‌كانی شه‌ش مانگی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا- هه‌ولێر وه‌رگیراون، له گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێی گه‌یشتووه: تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له كاری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا، بڵاوكراوه‌كانی په‌یجی كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش زۆرترین جار په‌نایان بردووه‌ته به‌ر به‌كارهێنانی ستراتیجییه‌تی ڕاگه‌یاندن (بڵاوكردنه‌وه) و به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر ستراتیجه‌كانی دیكه‌یان به‌كارهێناوه كه بوار به گفتووگۆ، قایلكردن و درووستكردنی كۆده‌نگی له‌لای جه‌ماوه‌ر ده‌دات.